جیهان

بزووتنەوەى حەماس بە ئاگربەست رازی بوو

نها نیوز – هەواڵەکان

بزووتنەوەی حەماس رەزامەندی دەربڕی بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

بزووتنەوەی حەماس لەمیانی راگەیەندراوێکیدا دەڵێت "ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، رۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیرى هەواڵگریی میسر، پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و رەزامەندبوونی بزووتنەوەی حەماسی بە قبوڵکردنی دەستپێخەرییەکەیان لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست پێ راگەیاندوون".

بەهۆیەوە دوای رەزامەندبوونی بزووتنەوەی حەماس لەسەر دەستپێشخەرییەکە، لە شارى رەفەح هاوڵاتییان ئاهەنگیان گێڕا.

لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایانکردووە "تاوەکو ئێستا ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە دەرنەبڕیووە، کە لەلایەن حەماسەوە قبوڵکراوە.

زیاتر لە حەوت مانگە جەنگی غەززە دەستیپێکردووە و بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانیش نزیکەی 35 هەزار فەڵەستینی کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون.

ئ.ز

 
2024-05-06
زیاتر...