دیدار

عەلی كەریمی: ئەوانەی ریفراندۆمیان ئەنجامدا خیانەتیان لە هەستی نەتەوایەتی میلەتێك كرد

ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

عەلی كەریمی روناكبیر و چاودێری سیاسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی نها لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەو كاریگەریانەی بە جێیهێشتووە دەڵێت" سەربەخۆی مافێكی رەوایە ئەگەر نییەت سەربەخۆی بوو دەبوو رابگەندرێت".
لە بارەی هۆكاری ئەنجامدانی ریفراندۆم وتی" مەسعود بارزانی دەیزانی كاتی كورسیەكەی تەواوبووە پێویستبوو كارێك بكات ریفراندۆمی ئەنجامدا لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتیدا".


دەقی چاوپێكەوتنەكەی ئاژانسی نها:

ئاژانسی نها:ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ساڵی رابردوو كارێكی باش بوو؟

عەلی كەریمی" هیچ كوردێك نییە بە تایبەت لە كوردستانی باشور دژی سەربەخۆی كوردستان بێت بەڵام ئەوەی پارتی كردی كە كردیان بەموڵكی شەخسی كەسێك ئێمە دژی ئەوە بووین و پێویست بوو كاتێك ریفراندۆ ئەنجامبدرێت هەموو كورد پێكەوە بەشداری پرۆسەكە بوونایە".

ئاژانسی نها: هۆكاری ئەنجامدانی ریفراندۆم چی بوو؟

عەلی كەریمی" مەسعود بارزانی دەیزانی كاتی پۆستەكەی تەواو بووە و دەبێت لەماڵەوە دانیشێت و مەسعود بارزانیش وەك مام جەلال توانایی سەرۆكایەتی عێراق بكات بۆیە پێویستبوو كارێك بكات ریفراندۆمی ئەنجامدا كە لەپێناو خودی خۆیدا ئەو پرۆسەیەی ئەنجامدا ، وە كاتێك ئێمە باسی كۆنگرەی نەتەوەیمان دەكرد دەمانووت دەبێت سنوری نێوان پارچەكان بسڕینەوە لە هەشتەكانی سەدەی رابردوودا ئەوان لە كەرەج و رەزایە و شنۆ و دزڵی ژیانێكی خۆشیان بەسەر دەبرد و لە مێژوودا كەمە میلەتێك لە ناخۆشیدا بێت و سەركردەكانی بەو شێوەیە لە ژیانێكی خۆشدابن".

ئاژانسی نها: كەی كاتی ئەنجامدانی ریفراندمە؟

عەلی كەریمی" سەربەخۆی كوردستان مافێكی رەوایە ئەگەر نیەت سەربەخۆیە بێ ریفراندم رایبگەنن ، پرسی كورد پرسێكە هەموو زلهێزەكان بە تایبەت ئەمریكا ئاگادارن پێویستی بە ریفراندۆم نەبوو، لە كاتێكدا بە دەیان پێشمەرگە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات و بوونی كۆمەڵێ قەیران پێویست نەبوو ئەو بارە قورسە بخرێتە سەر خەڵكی هەژار".

ئاژانسی نها: ئایا كورد سوودی لە عێراق بینیوە ؟مانەوە باشترە یاخود سەربەخۆی ؟

عەلی كەریمی" لە زمانی عەرەبەكان خۆیانەوە دەڵێن عێراق وڵاتێكە دروستكراوە و وڵاتێكی دەسكردە نابێتە یەك پارچە و یەك نەتەوە بەڵام ئەگەر ئەوەیان دەزانی بۆ لە ساڵی 1991 كە حوكمەتی عێراقی نەمابوو جیهان پشتیوانی كوردبوو یاخود ساڵی 2003 نەیانكرد بۆیە ێمە بڕوامان بە ریفراندۆمی ساڵی  رابردوو نەبوو و لەو رۆژەدا خۆڵێكی گەورەیان بە چاوی میلەتی كورداكرد".

ئاژانسی نها: ئایا ئاسەواری ریفراندۆم دوای ساڵێك لە ئەنجامدانی بە هەرێمی كوردستانەوە دیارە؟

عەلی كەریمی" كورد لە رووی دیپلۆماسی و دنیای دەرەوە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆ زەرەر و زیانێكی زۆری كرد ، داخستنی فرۆكەخانەكان و وە نەمانی هەماهەنگی لەگەڵ حوكمەتی عێراقدا و بووە هەوێنی 16ی ئۆكتۆبەر".

ئاژانسی نها: بەكارهێنانی هەستی نەتەوایەتی تاكی كورد بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆم ئایا كاریگەری لە دروستبوونی بێئومێدی كورد ناكات لە دروستبوونی دەوڵەت؟

عەلی كەریمی " ئەوە خیانەتە لە هەسێكی جوانی نەتەوە خوازی كە پارتی هەڵسا بە نائومێدكردنی ئەو هەستە ، ئەو هەستە دەبوو پەروەردە بكرێت و نەتەوەی لەسەر بنیات بندرێت ، كورد سەد ساڵە شۆڕش دەكات بۆ دروستكردنی نەتەوە بەڵام ئەوان كردیانەوە بە هیچ هەستی نەتەوایەتیان لەناوبرد".

ئاژانسی نها: دەوڵەتی كوردی دروستەبێت؟

عەلی كەریمی" دەوڵەت دیاردەیەكی مۆدێرنە بە كەسانی مۆدێرن دروستدەبێت بەلام ئەوانەی هەڵسا بە ئەنجامدانی ریفراندۆم كەسانی پێش سەردەمی مۆدێرنن و كەسی فیوداڵین و كورد لەسەردەمی مۆدێرندا دەوڵەت دروستدەكات بەڵام لەسەر دەستی ئەو كەسانە نا كە ریفراندۆمیان ئەنجامدا ".

  

2018-09-25
زیاتر...
1
Copyright © All rights reserved.