دیدار

بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردنی ئێزیدی: زیاتر لە 3 هەزار كچی ئێزیدی رزگاركراون

ئاژانسی نها: نەهرۆ داود

 بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردنی ئێزیدی دەڵێت ،ئەم نوسینگەیە لە سالی 2014 كرایەوە ئامانجی كردنەوەی ئەم نوسینگەیە تایبەت بە بەدوادا چوون و ڕزگار كردنی ئەو كچانەی لەدەستی دەوڵەتی چەكدارانی داعشدان ،هەتا ئێستا سێ‌ هەزارو سێ سەد و سی و یەك كەس لەدەستی چەكدارانی داعش رزگار كراون.


 حوسەین قایدی بەر پرسی نوسینگەی رزگار كردنی ئێزدی بەئاژانسی نهای راگەیاند " كۆی گشتی ئەو كچانەی رزگار كراون تا ئێستا ژمارەیان سێ‌ هەزارو 331 كەسە لەوانە 338 یان پیاون هەزارو 158 كچ و ژنن ئەوانی تر منداڵ و مێرد منداڵن".

دەقی چاوپێكەوتنەكە:


 ئاژانسی نها:ئایا هیچ بەرەو پێش چونێكی تازە هەیە بۆ رزگار كركردنی ئەو ئێزیدیانەی لەدەستی داعشدا ماون؟ 

حوسەین قادی: بەڵی لە چەند رۆژی رابردودا هەشت كچی تر لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كراون بەهەما هەنگی كۆنسۆل خانەی ئەمریكا
لە هەولێر و كۆی گشتی ئەو كچانەی رزگار كراون تا ئێستا ژمارەیان سێ‌ هەزارو 331 كەسە لەوانە 338 یان پیاون هەزارو 158 كچ و ژنن ئەوانی تر منداڵ و مێرد منداڵن".


ئاژانسی نها: هیچ كام لە هێزە كوردییەكانی ناو شەنگال هاوكارتان بوون بۆ هێنانەوەی ئەو كچانە ؟ 

حوسەین قایدی : نەخێر هیچ هێزێك ئاسانكاری یان هاوكاری نەكردووین بۆ ئازاد كردنی ئەو هاولاتییە ئێزیدیانە لەدەستی داعش دا ماون، هەر هێزێكش دەڵێت هاوكاریمان كردوون بابێنە پێشەوە و قسە بكەن".

 ئاژانسی نها: ئەی هێزە عێراقیەكان ئەوانیش هاوكارییان نەكردوون ؟ 

حوسەین قایدی: چەندین جار شاند چۆتە لای حوكمەتی عێراقی بۆ ئاسانكاری ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانەی كە لە سنوری موسڵ و كەركوك ماونەتەوە لە دەستی چەكدارانی داعش دا ".

 ئاژانسی نها: چەند هاوڵاتی لەدەستی داعش دا ماونەتەوە ؟

 حوسەین قایدی: بەپێی ئەو ئامارانەی لەدەستمان دایە زیاتر لە سێ‌ هەزار هاولاتی ئێزیدی لە ژێر دەستی داعش دان هەولمَان داوە لەگەڵ رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ،سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەمریكایان كردووە بۆ بەدوادا چون بۆ ئەو هاوڵاتیە ئێزیدیانەی شەنگال".

 ئاژانسی نها: هێزەكانی رۆژ ئاوا تا چەند هاوكارتان بون؟

 حوسەین قایدی : لەشاری دێرك سەر بە رۆژئاوا كەمپێكی ئاوارە شەنگالییەكان هەیە لەلایەن ئاسایشی رۆژ ئاواوە كێشەمان بۆ دروست دەبێت و رێگە نادەن سەردانی كەمپی دێرك بكەین تا بزانین چەند خێزان منداڵەكانیان لەدەستی داعش دان تاكە رێگاش بۆ گەیشتن بەو خێزانانە تەنها ئەو رێگایەیە هەیە ، ئاسایشی رۆژ ئاوا رێگەمان پێنادات بۆ دیدار و چاو پێكەوتن لەگەلیان".

 ئاژانسی نها: حوكمەتی عێراقی رایگەیاند داعش لا عێراقدا نەماوە ئایە ئەمە راستە؟

حوسەین قایدی : ئەو قسانە دوورن لەراستییەوە ئەگەر داعش بوونی نەماوە لە عێراق ئەی شەرەفی سێ‌ هەزا ئێزیدی بەرەو كوێ‌ براون ئەم قسانەی حوكمەتی عێراق ئەوە دەسەلمێنێت كە بە هیچ جۆرێك ئاگای لە شەنگال و ئێزیدییەكان نەماوە ."

 ئاژانسی نها: دەوڵاتانی دراوسێ‌ چ هاوكارییەكیان كردو لە گەڕانەوەی ئێزیدییەكان؟

 حوسەین قایدی : دەولەتانی دراوسێ‌ هاوكاریمان ناكەن ئەگەریش ئێزیدییەك لای ئەوان بێت ئەوا خۆیانی لێ‌ بێدەنگ دەكەن هۆكاری سەرەكی كێشەكان ولاتانی دراوسێن گەرئەوان هاوكاریمان بكەن گەڕانەوەی ئێزیدییەكان بۆ ناو خێزانەكانیان ئاسانتر دەبێت".

 ئاژانسی نها : زۆربەی ئەو ئێزیدیانەی لەدەستی داعشدا ماون لەچ شارێكن؟

 حوسەین قایدی : كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە پێمان ناوترێت لە چ شارێكن یان لە چ وڵاتێكن بۆیە تەنها لەلایەن هەواڵگری ئەمریكا بە نوێنەرەكانیان دەوترێت و لەلایەن هەواڵگری هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكرێینەوە بۆئەوەی كە بزانین لە كوێ‌ ئێزیدییەكی لێیە تا بگەین بە هانایەوە یان بە هاوكاری تیمی ئەمنی ئەو جێگایانەی كە ئێزیدییەكانی لێن".

2018-09-25
زیاتر...
1