شاندێکی هەرێم بۆ پرسی سەرژمێری گشتی لە بەغدایە
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت، شاندێکیان بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرژمێری گشتی لە بەغدایە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان هاتووە، "ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئامانجی سەردانەکە، دیدارو کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیار لە مانگی داهاتوودا لەبەرواری 20ی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجام بدرێت".
|