کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و دەلێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت.
دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی دەکات "سبەینێ هەینی، کەش و هەوا ڕوون بێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات".
ئاماژەی بەوەش کردووە "ڕۆژی شەممە و یەکشەممەش پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکاندا".
کەشناسیی عێراق دەڵێت "کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەری بارانی کەم لە ناوچەی باکوور".
|