وەزارەتی ناوخۆ دژی باڵیۆزی ئێران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وتەیەکی باڵیۆزی ئێران لە عێراق بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "تۆمەتێکی بێ بنەمای ئاراستەی هەرێم کردووە".
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە
بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.
|