ناوی دووبارە لە پسووڵەی خۆراکیشدا هەیە
نها نیوز - هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق وردبینی له پسوڵه‌ی خۆراكی هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراقیش رایدەگەیەنێت "ناوی دووباره له پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
تاڵب حەسەن نیعمە، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگەیاندوو، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به داتاكانی 39 ملیۆن و 700 هاوڵاتیی عێراق كه سوودمه‌ندن له پسووڵه‌ی خۆراك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "پرۆسه‌ی وردبینییە كه له رێگای سیستمی زیره‌كیی ده‌ستكرد به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووكراوه، له رێگای به‌راوردكردنی په‌نجه‌مۆر و و‌ێنه‌ی كه‌سی و ژماره‌ی خێزان و كارتی نیشتمانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت".
ناوبراو دەشڵێت "سه‌باره‌ت به پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی وردبینی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوی دووباره، ناوی مردووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه له‌ناو پسووڵه‌ی خۆراكدا هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق باس لەوەش دەکات "له رێگه‌ی ئه‌و وردبینیه‌وه خه‌رجییه‌كانی ئه‌و خۆراكانه‌ی له رێگای پسووڵه‌ی خۆراكه‌وه به هاوڵاتییان ده‌درێت كه‌مده‌بێته‌وه".
|