یەختێکی پڕ لە کۆچبەری کورد کونبوو
نها نیوز – هەواڵەکان
بەکر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو، یەختێک بە 60 کۆچبەرەوە کونبووە و چالاکوانێکی بواری کۆچبەرانیش دەڵێت "بەشێکی زۆریان کوردن و رزگارکراون".
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان دەڵێت، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی لەناو یەختەكەدا بوون، خەڵكی باشووری كوردستان و ڕۆژهەڵات بوون، بەڵام تاوەكو ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.
هاوکات بە وتەی رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران، لەئێستادا کۆچبەرەکان بە کەشتییەکی گەورە گواسراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان بەسەلامەتی.
|