وەرزش

نیمار له‌ یاری دووركه‌وته‌وه‌



یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رایگەیاند، بەهۆی پێکانەوە نەیمار داسیلڤا لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەرامبەر یانەی نانت یاریی ناکات، لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی فەرەنسادا.

یاریزانەکە لە یاری رابردووی یانەکەدا بەرامبەر مۆنپیلێ تووشی پێکانبوو، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا، پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دەڵێت، پشکنینەکان دەریانخستووە یاریزانەکە لە پەراسوویدا تووشی پێکانبووە، بەو هۆیەوە لە یارییەکەی ئەمشەودا بەشداری ناکات و ماوەی دوورکەوتنەوەشی بەتەواوی دیارنییە.

نەیمار بەم پێکانەی چووە ریزی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکە، دوای ئەوەی مارکینیۆس، تیاگۆ سیلڤا، خوان بێرنات، ئاندێر هێرێرا، کولین داگبا، عەبدو دیالۆ و چوبو مۆتینگیش بەهۆی پێکانەوە لە یاریگەکان دوورکەوتنەوە.

پێکانی یاریزانەکانی یانە فەرەنسییەکە لە کاتێکدایە کە یانەکە رۆژی 18ـی ئەم مانگە لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند یارییدەکات، بۆیە یانەکە دەیەوێت هەرچی زووە ئەو یاریزانە لە پێکانەکانیان بگەڕێنەوە و بۆ یارییەکە ئامادەبن.

2020-02-04
زیاتر...