ئاژانسی نها : دیداری تایبهت
ئارام قادر سهرۆكی هاوپهیمانی نیشتمانی له دیمانهیهكی لهگهڵ ئاژانسی نها ئاماژه به چهند پرسێكی گرنگ دهكات و كۆمهڵێك پرس ئاشكرادهكات و راستییهكان دهخاتهڕوو، له یهكێك له قسهكانیدا دهڵێت، " بهرههم ساڵح داوایكرد هاوپهیمانی ههڵبوهشێتهوه بهڵام ئێمه ڕهتمانكردهوه"
ئاژانسی نها: له ئێستادا له ههرێمی كوردستاندا دوو بهره ههیه بهرهیهكیان ئهوهیه كه بهشداری حكومهت دهكات بهرهكهی دیكهیان خۆی له ئۆپۆزسیۆندا دهبینێتهوه، ئایا هاوپهیمانی نیشتمانی له چ بهرهیهكه؟
ئارام قادر: ئێمە وەکو هاوپەیمانی نیشتمانی پێش ئەوەی قەوارەیەکی سیاسیی بین ئێمە پڕۆژەیەکی فکریی و ڕۆشنبیرین چونکە لەو باوەڕەداین هەرێمی کوردستان تەنها قەیرانی سیاسیی نییە، بەڵکو کۆمەڵێک قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابورری و سیاسیی کە قوڵبووەتەوە لەناو هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە ئێمە وەکو هێزێکی سیاسیی کارەکەمان تەنها لە چوارچیوەی پڕۆژەیەکی سیاسیی قەتیس ناکەینەوە، بەڵکو پێگەیاندنی مرۆڤ کە بتوانین کلتورێکی سیاسیی تازە لەناو هەرێمی کوردستاندا بڕوێنین وە هەوڵبدەین ئەو کلتورە سیاسییە نا شایستانە کە لەناو هەرێمی کوردستاندا بڵاوبووتەوە و کاریپێدەکرێت ئێمە تێیپەڕێنین و کلتورێکی سیاسیی شایستە پیادە بکەین و بیکەینە کلتورێکی تازە لە کاری سیاسیی، بۆیە ئێمە وەکو هاوپەیمانی دیدو بیربۆچوونمان لەگەڵ حزبەکانی دیکەدا زۆر جیاوازە، بۆیە ئێمە وەکو هاوپەیمانی ڕۆڵێکی گرنگی چاودێریمان دەبێت بەسەر حکومەتەوە، ئێمە دەمانەوێت دەست بخەینە سەر برینەکان و ڕەخنەو پێشبینی خۆمان دەبێت بەرامبەر بە کار و ئەدای حکومەت، بەڵام خەڵک بێهیوا ناکەین، ئێمە کە ڕەخنە دەگرین پڕۆژەشمان دەبێت، لەگەڵ ئەوەی دەزانین دیاریدەی گەندەڵی قوڵبووەتەوە لە ناو هەرێم کوردستاندا کەموکورتی زۆرر زۆرە بەڵام ئێمە پیویستمان بە فاکتىرێکی زۆر گرنگ هەیە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە.
ئاژانسی نها: باشە ئەی چارەسەر چییە بۆ ئەو بێهیواییەی هاوڵاتییان؟
ئارام قادر: چارەسەر ئەوەیە ئەو بێ هیوایە بڕەوێنینەوە لەناو تاکی کوردی چونکە حزبەکان و میدیا و زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکان وایان لە خەڵک کردووە کە خەڵک بێ هیواو بێ ئومێد بێت بە داهاتووی خۆیی و داهاتووی کوردستان.
ئاژانسی نها: لە ماوەی ڕابردوودا گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بوون و دەست خرایە سەر برینەکان و ڕەخنە گیرا، بەڵام دەرئەنجامی نەبوو ئێوە چۆن دەتوانن وا بکەن یەکێتی و پارتی وا لێبکەن کە بڵێن ئەوان هەڵەن؟
ئارام قادر: ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە بە کلیک چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان نابێت، وەکو دیدی هاوپەیمانی ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەندە قوڵن کە چاکسازیی بە یەک حزب و بە تاک کەسێک ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە هەماهەنگی زۆرێک لە لایەن و گروپەکان هەیە، پێویستی بە دروستکردنی هاوپەیمانیەتییەکی بنکە فراوان هەیە پێویستی بە چەترێکی سیاسیی هەیە بۆ ئەوەی ڕوبەڕووی ئەم قیرانە سیاسییە ببینەوە و بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆسەی چاکسازیی بنیادبنێینەووە.
ئاژانسی نها: لایەنی پێکهێنەرانی حکومەت داوایان لە هاوپەیمانی کردووە بەشداری بکەن لە حکومەتدا؟
ئارام قادر: ئیمە هەر لە سەرەتاوە ئەوەمان ڕاگەیاند کە بەشداریی حکومەت نابین چونکە ئێمە کاتی خۆی باسیکۆتی هەڵبژاردنەکانمان کردووە بۆیە ئێمە بڕیارمانداوە بەشداریی حکومەت نەکەین بەڵکو ڕۆڵێکی دیکە بگێڕین لە هەرێمی کوردستاندا.
ئاژانسی نها: بۆچی بەشداری هەڵبژاردنەکانتان نەکرد؟ دەترسان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەتان دەتوانی وەکو شاسوار عەبدولواحید هەشت کورسی بێنن؟
ئارام قادر: نەخێر ئێمە باوەڕمان بەوە بوو کە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەین تەنانەت ئێمە لە کۆبوونەوەیکی لوتکەی هەر چوار پارتی سیاسیی گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ و هاوپەیمانی ئێمە وەک هاوپەیمانی ڕامان وابو کە بایکۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت لەبەر ئەوەی زانیاریی تەواومان هەبوو کە تزویر و ساختە کارییەکی زۆر دەکرێت و پڕۆسەکە بە پاکی ناڕوان بەڕێوە بۆیە ئێمە ڕامان وابوو کە بایکۆت بکرێت تا چاکسازیی لە هەڵبژاردن و لیستی دەنگدەراندا دەکرێت .
ئاژانسی نها: بۆچی ئەوان بەجێیان هێشتن چوونە هەڵبژاردنەکانەوە؟
ئارام قادر: بەجێ هێشتن نەبوو هەر لایەنەو بۆچونی خۆی هەیە ئەوان پییان باشبوو کە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.
ئاژانسی نها: باس لەوە دەکرێت هاوپەیمانی بەرەو حزبێکی ئیسلامی دەڕوات، ئەگەر ئەوە وابوو ئامادەن لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکانی دیکە هاوپەیمانی بکەن؟
ئارام قادر: واتەوات و پڕوپاگەندە ناتوانێت سیمای ڕەوتێکی سیاسیی بگۆڕێت هاوپەیمانی بزافێکی کۆمەڵایەتی مەدەنییە کە ئایدەلۆژیاو چەپ و ڕاستی تێپەڕاندووە کە جەلالی و مەلایی تێپەڕاندووە ئێمە لە ناو هاوپەیمنی باوەڕمان وایە هاوپەیانی پێویستی بەهیچ فەلسەف ەو ئایدەلۆژیایەک نییە، ئێمە کۆبووینەتەوە لە چوارچیوەی پەیڕەوو پڕۆگرامێکی سیاسیی، ئێمە سەیری دین و مەزهەب و نەتەوە ناکەین بەڵکو ئێمە سەیری ئەوە دەکەین دەبێت هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جیاوازی بیروبۆچوون بێ جیاوازی دین و مەزهەبەکان کۆبینەوە و پێکەوە هەوڵبدەین قەیرانەکانی هەریمی کوردستان چارەسەر بکەین وەڕبەڕووی گەندەڵی و پاوەنخوازی ببینەوە، لەبەر ئەوە ئەو تێڕوانینە زۆر دورە لە واقعی ناوخۆی هاوپەیمانی کە دەلین هاوپەیمانی بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕوات، چونکە ئێمە لە ڕوانگەی خوێندنەوەیەکی تازەوە کار لەگەڵ هاوپەیمانی دەکەین نەکاردانەوەیە بەرامبەر هیچ حزبێک، ئێمە پصێمان وایە حزبی سیاسی ئیسلامی قۆناغەکەی تێپەڕیوە بۆیە کوردستان پێویستی بە هێزێکی نیشتمانییە.
ئاژانسی نها: یەکگرتوو کۆمەڵیش بڕیاریانداوە نەچنە حکومەتەوە ئایا ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ ئەو دوو لایەنە هاوپەیمانی نیشتمانی تەوافق ببەستێ؟
ئارام قادر: جارێ ئێمە چاوەڕێی ئەوەین حکومەتی هەرێم پێکبێت و شێوازەکەی ڕابگەیندرێت بە دڵنیاییەوە ئەوکاتە هاوپەیمانی قسەی خۆی دەبێت.
ئاژانسی نها: دوای ڕۆشتی بەرهەم ساڵح کۆبوونەوەیەک لە نێوان تۆ و ناوبراو کرا وە بەرهەم ساڵح سێ پێشنیاری دا بە تۆ یوکێکیان ئەوە بوو کە هاوپەیمانی هەڵبوەشێنێتەوە دووەمیان ئەوە یبوو ناوی هاوپەیمانی بگۆڕێت سێیەمیان ئەوە بوو بچنەوە ناو یەکێتی هەتا پۆستی باڵایان دا بەتۆ ئەوانەت بوڵ نەکرد؟
ئارام قادر: ئێمە کە هاوپەیمانیمان راگەیاند ئاماژەمان بەوەکرد کە هاوپەیمانی تەنها قەوارەیەکی ململانێی سیلسیی نییە بەڵکو قەوارەیەکی فکرییە، چونکە ئێمە لەو باوەڕەداین تاکی کورد پێویستی بە بنیادنانەوە هەیە، بۆیە لە کاتێکدا کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەڕوات پڕۆژەکە هەر دەمێنێت چونکە هاوپەیانی پڕۆژەیەکە تەنها پەیوەست نییە بە تاکێکەوە یان بە گروپێکەوە چونکە ئێمە لە بنەڕەتدا ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە ئەمە پرۆژەیەکی فکری و سیاسییە لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە بەردەوام بین بۆیە کە کەسێک دەڕوان ڕاستە زیانی دەبێت و کێشە دروستدەکات بەڵام ئێمە ناوەستێنێت وە توانیشمان لە ماوەیەکی کەمدا ئەو زیانەی کە لێمان کەوت بە ڕۆشتنی سەرۆکی هاوپەیمانی و چەند کادرێکی دیکە توانیمان زیانەکە قەرەبوو بکەینەوە و هاوپەیمانی بخەینەوە سەر سکەی کاری خۆی.
ئاژانسی نها: چەند جار لەگەڵ دکتۆر بەرهەم کۆبوویەوە؟
ئاران قادر: لەسەررەتای ڕۆیشتی لە هاوپەیمانی چەند دیدارێکمان هەبوو دوای ئەوە هیچ دیدارێکمان نەما.
ئاژانسی نها: ئەی سەبارەت بەو پێشنیارانەی بەرهەم ساڵح دای بە بەڕیزت؟
ئارام قادر: ئەو داوای کرد هاوپەیمانی هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام هاوپەیمانی پڕۆژەیەکە پەیوەست نییە بە کەسێکەوە بەڵکو کۆمەڵێک خەڵکی پاشخان جیاواز لە ناو هاوپەیمانی هاتووە ئەو پرۆژەی رابگەیەنێت و وەکو ئومێێک بۆ هەرێمی کوردستان بۆیە ئێمە نەچوینە ژێر هەر داخوازییەک و بڕیاری بەردەوامیمان داوە.
ئاژانسی نها: هەر دامەزراوەیەک هەر پارتێک پێویستی بە بڕیکی زۆر دارایی هەیە ئێوە بەرنامەتان هەیە میدیا دامەزرێنن ئەو پارەیە لەکوێ دەهێنن؟
ئارام قادر: پێش ئەوەی ئێمە بیر لە دامەزراندنی میدیا بکەینەوە پێشتر بیرمان بە شێوازی بەڕیوەبردنی دارایی کردووەتەوە بەو مانایەی پێشئەوەی ئێمە خۆمان تووشیی خەرجییەکی زۆر بکەین هەولمانداوە جارێ شیوازێکی دارایی تەندروست پێکبهێنین بۆئەوەی بتواین بە خەرجیەکی کەم کاروبارەکانمان بەڕێەبەرین، زۆربەی زۆری هاودیدانی ئێمە خۆبەخشانە کاردەکەن ئەوەش باشترین هۆکارە بۆ چارەسەرکردن، لە ئێستاشدا ئێمە کەناڵی ئاسمانیمان نییە بۆ ئەوەی خەرجییەکی زۆرمان بێتە سەر وەک خۆت دەانی وەکو کەسێکی میدیایی زیاتر کەناڵی ئاسمانی خەرجی دروستدەکات بۆسەر حزبە سیاسییەکان ئێمەش بڕواان بە میدیای حزبی نییە باوەڕمان بە میدیای نیشتمانییە، هەر وەها ئێمە وەکو حزبێکی سیاسی مافی بودجەمان هەیە لە حکومەتی غێراق و هەرێمی کوردستان وە هەروەها کۆمەڵێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەیە بەردەوام هاوکاری لایەنەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن.