کوردستان

شیعە پەیوەندی بە هەرێمەوە دەکات و دۆخێکی شۆکهێنەر دێتە ئاراوە

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هەوڵی لەیەکتر نزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و کورد دەدات، سەرچاوەیەکی سیاسیش دەڵێت ئێران نیگەرانە لە بەهێزبوونەوەی عەرەبی سونە لە عێراق.

میدیای پەنجەرە بڵاویکردووەتەوە، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران سەردانی عێراقی کرد، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە شیعەکان، دەوترێت بەشێک لە بەرپرسانی کوردیشی بینیووە.

لەوبارەیەوە هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایکردووە "قائانی هەوڵ دەدات کورد و شیعە لەیەکتری نزیکبکاتەوە".

ئەم هەوڵەی قائانی، لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی کورد و شیعە لەسەر پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆیی و مووچە، کێشە و ئاڵۆزیی تێکەوتووە و جۆرێک لە سەنگەر لەیەکگرتن لەنێوانیان درووستبووە، لەکاتێکدا ئێران ئەو دوو لایەنە بە دۆستی خۆی دەزانێت.
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.