یەکێتیی گوژمەیەک پارەی بۆ کۆیە تەرخانکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سهرپهرشتیاری بازنهی ههڵبژاردنی یهكێتی له كۆیه رایگەیاند، فەرق و جیاوازی زۆر دەكرێت لە نێوان ناوچەكان و پارێزگاری ههولێر هیچ بڕه پارهیهك بۆ پڕۆژهكانی كۆیه تهرخان ناكات و ئەو پرۆژانەی لە كۆیە دەستپێكراون لەسەر ئەركی یەكێتییە.
ئهمڕۆ یهكشهممه شاڵاو شێخ سەڵاح، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی یەكێتی کۆیە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، كۆیە لەڕوی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای هەولێرە، بەڵام پارێزگاری هەولێر زۆر كەمتەرخەمە بەرامبەر بە كۆیە.
وتیشی، بەڕاسی فەرق و جیاوازی زۆر دەكرێت لە نێوان ناوچەكان، ئەوەی دەكرێت بەمەبەست بەرامبەر بە كۆیە دەكرێت، دەیانەوێت یەكێتی بخەنە ژێر بەرپرسیارێتیەوە.
جهختیشی كردهوه، هیچ بڕە پارەیەك بۆ پرۆژەكانی كۆیە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە تەرخان ناكرێت.
وتیشی، دوای ئەوەی بۆمان دەركەوت كە خەڵكی كۆیە بێبەشكراون لە پرۆژەكان بۆیە یەكێتی گوژمەیەكی گەورەی بۆ كۆیە تەرخانكردوه.
|