کوردستان

لایەنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق دژی سوننە و شیعە یەکدەگرن

نها نیوز – هەواڵەکان

بەوتەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، پێنج فراکسیۆنە کوردییەکەی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس سەبارەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکانی ماددەی 140 هەڵوێستەکانیان یەکخست.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە، لەمیانی نوسراوێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە "هەر پێنج فراکسیۆنە کوردییەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس تایبەت بەزەویە کشتوکاڵیەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی ماددەی 140 کە رێگری زۆر هەیە بۆ رەدکردنەوەی پرۆژە یاساکە".

راشیگەیاندووە "تاوەکو ئێستە شەش کۆبونەوەمان لەگەڵ فراکسیۆنە شیعی و سونیەکان کردووە بەئامادەبونی محسن مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و د.خالید شوانی وەزیری داد و هادی عامری سەرۆکی لیژنەی حکومیی ماددەی 140 بۆ رازیکردنی شیعە و سونە تاوەکو ئەو پرۆژە یاسای لە حکومەتی عێراقەوە هاتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس دەربچێت و ئەو زوڵمەی دەیان ساڵە لە داگیرکردنی زەوی خەڵکی کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تر بەعش ئەنجامیداوە لاببرێت".

سۆران عومەر هێما بۆ ئەوەش دەکات کە پرۆژە یاساکەی پێنج فراکسیۆنە کوردستانییەکە لە پەرلەمانی عێراق تەنها دەنگدانی تایبەتی ماوە و دەشڵێت "تاڕادەیەک بەڵێنمان وەرگرتووە دەنگ بە یاساکە بدەین و رێگریی لێ نەکەن".

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.