کوردستان

عێراق گورزێکی مەترسیدار لە نەوەی نوێ دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بڕیارێک دوو کاندیدی نەوەی نوێ لە لیستەکەی دووردەخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیارى دوورخستنەوەى دوو کاندیدی لیستى نەوەى نوێى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی بەڵگەنامەی پێویستیان پێشکەش نەکردووە کە بیسەلمێنێت دانیشتووی دهۆکن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کاندیدە دوورخراوەکان هەریەک لە (شەتاو عەزیز، مۆردان نەوزاد)ن.

هاوکات، لەوبارەیەوە ئەو زانیارییانەی پێشکەشی کۆمسیۆن کراون، ئەو دوو کاندیدەی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک، لە دایکبووی شاری سلێمانین.
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.