کوردستان

هەرێم لە ئەگەری ئەم مەترسییەدا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لیژنەیەکی سەرژمێری پێکهێناوە، ناوبراو داوا لە بەغدا دەکات کە بۆ گواستنەوەی نفوسی کەرکوک کێشە بۆ هاوڵاتییان دروست نەکرێت، دەشڵێت "بەبێ بەرچاوڕوونى ناچینە پرۆسەی سەرژمێرییەوە".

شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات "لیژنەیەکى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق کردووە و لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن لەسەر ناوچەدابڕێندراوەکان و دەیانەوێت چەند خاڵێکى دیکە بۆ رێککەوتنەکە زیاد بکەن".

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەکات "بەبێ بەرچاوڕوونى و زیادکردنى ئەو خاڵانە ناچینە ئەو پڕۆسەیەوە و دەمانەوێت ئامارى ساڵى 1957 ببێتە بنەماى سەرژمێرى لە کەرکوک و ئەو ناوچانە.

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق داوایانکردووە، سەرژمێریەکە کاریگەرى لەسەر ئەوە نەبێت کە دواتر هاوڵاتییان بتوانن نفوسى خۆیان بگوازنەوە بۆ کەرکوک.
 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.