کوردستان

کەشناسی عێراق: باران بارین دەستپێدەکات

نها نیوز - هەواڵەکان
کەشناسی عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکات.

دەزگای گشتیی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات، سبەینێ پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

ئەوەش هاتووە، رۆژی هەینی، ئاسمان بەهەمان شێوە هەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، هەندێک کاتیش خێرایی با زیاد دەکات.

هاوکات، دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، یەکەم بارانبارینی پاییز دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
 
2024-09-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.