کوردستان

ناوەڕۆکی سەردانەکەی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرای دەکات، سەردانى شاندەکە پەیوەندیى بە مووچەى مانگى 8ەوە نییە و هەر لە کۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکی گرنگی تایبەت بە خانەنشینانیش تاوتوێکراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە میدیاکان دەڵێت "سەردانى شاندەکە پەیوەندیى بە مووچەى مانگى ئابەوە نییە و بۆ بابەتى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى و تەمەنى خانەنشینى و پاداشتى خانەنشینانە لەکاتى خانەنشینبوونیان.

سەبارەت بە تەمەنی خانەنشینان سەرچاوەکە رونیکشیکرەوە "لەکۆبوونەوەکانى ئەمرۆ یەکلایی دەکرێتەوە تەمەنى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان کەمدەکرێتەوە یاخود هەر بە 63 ساڵیى دەمێنێتەوە.

بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارای هەرێم "لەکۆبوونەوەکان شێوازى هاوتاکردنى خانەنشینى پێشمەرگە یەکلایی دەکرێتەوە".

وتیشی "چوونى شاندەکە پەیوەست نییە بە مووچەى مانگى ئاب و شاندەکە لیستى مووچەیان نەبردووە، چونکە تاوەکو ئێستا کار لە لیستى مووچە دەکرێت".
2024-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.