کوردستان

سودانی لەبارەی هەرێمەوە خرایە بەردەم دوو بژاردەی مەترسیدارەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کەیسی نەوتەوە خرایە بەردەم دوو بژاردەوە ئەوانیش، هەموارکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و یاسای بودجەیە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا بە پێگەی "بلۆمبێرگ"ـی ئەمریكی وتووە "عێراق وڵاتێكی گرنگە لە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس و پابەندە بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت".

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركیەوە، سودانی دەخرێتە بەردەم دوو بژاردەوە کە بەپێی وتەی ناوبراو "هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانە، كە كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم رەتیانكردووەتەوە، یان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، ئەوەش پرسێكە پێویستی بە سازانی سیاسیە".

"پابەندین بەبڕیارەكانی ئۆپێك، بەوشێوەیەی پارێزگاری لە نرخی نەوت و هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندیی بەرهەمهێنەر و بەكاربەردا دەكات". سەرۆک وەزیرانی عێراق وای وت
 
2024-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.