کوردستان

لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی ده‌درێته‌ فەرمانبەران

 
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و رایدەگەیەنێت "خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ کراوە".

سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی نەخشەسازیی دیزاین و ماستەرپلان تایبەت بە تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان كۆبووەوە  لە هەمانكاتدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكران".

دەشڵێت "بە دەستخۆشییەوە بۆ مانەوەی فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتیمان لە دوا نیوەڕواندا كە دڵسۆزانە بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی تەواوكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان".
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.