کوردستان

پارتی بە وەڵامێک گورزێکی کەمەر شکێن لە حه‌لبوسى ده‌دات

نها نیوز - هەواڵەکان

دواى ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى دژایەتی پێشمه‌رگه‌ى به‌هێزى خۆجێی ناوبردبوو هاوكات دژایه‌تى خۆیشى راگه‌یاندبوو بۆ پڕچه‌ككردنیان به‌تۆپى قورسى پێشكه‌وتوو، وتەبێژی بارەگای بارزانی وه‌ڵامێكى توندى ده‌داته‌وه‌ و دەڵێت "پێشمەرگە هێزێکی رێکخراوە، نەک هێزێکی تائیفی تاوەکو دژی پڕچەکردنی بن".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتیی تەقەدوم لەمیانی نوسراوێکیدا لە هەژمارەی ئێکسدا دەڵێت "بەهەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان (بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو) رەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنوری بەرپرسیارێتییانە.

حەلبوسی نوسیوبووشی "ئەم رێکارە رەتکراوەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ لێدان لە ئاسایشی نیشتمانی کۆمەڵگە بەگشتیی ‌و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک بەتایبەتی، هەروەک ترسی خۆشمان ناشارینه‌وه‌ کە ئەو چەکانە (خوانەخواستە) لە داهاتوودا لە ناکۆکی نەتەوەیی، یاخود حزبیی بەکاربهێنرێت"، دەشڵێت "دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە توانا و لێهاتووییان بەهێز بکرێت".

لەوبارەیەوە خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی لە پۆستێکدا هەژمار وه‌ڵامێكى توندى حه‌لبوسى داوه‌ته‌وه ‌و رایگەیاند "پێشمەرگە هێزێکی رێکخراوە و لە سەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لە ژیانێکی شکۆمەندانە و خاکی کوردستان هاتووەتە کایەوە".

وتیشی "پێشمەرگە دژی یەکێک لە دڕندەترین رێکخراوەکان کە داعش بوو، جەنگاو شەهیدیدا، هێزێکی رێکخراوە نەک هێزێکی تائیفی بێت تا دژی پڕچەککردنی بوەستنەوە".

خالیدە خەلیل لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشمەرگە هێمای ئاسایش، سەقامگیریی‌ و ئاشتییە.

 
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.