شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ پرسی مووچە بچێتە بەغدا و سبەینێ لەگەڵ تەیف سامی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچونەکانی نها نیوز، ژمارەیەک بەرپرسی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان شاندێک پێکدەهێنن و ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دەچنە بەغدا و سبەینێ سێشەممە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی بەدواداچونەکان، چوونی شاندەکە بەمەبەستی دانوستانە لەبارەی بودجە، مووچە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی.
|