کوردستان

وردەکاری تەقینەوەکەی کەرکوک ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی پەنجاعەلی لە کەرکوک، هێزێکی ئەمنی هەوڵیانداوە دوو گومانلێکراو دەستگیر بکەن کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە، بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق "دوو گومانلێکراوەکە بەهۆی تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆمبەکە پیایاندا تەقیوەتەوە و هەردوکیان کوژران".

بەگوێرەی زانیارییەکان کە نها لە بەدواداچونەکانی دەستی کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا لە دووسایدی نێوان شەقامی بازنەیی و بازاڕی پەنجاعەلی لە کەرکوک، هێزێکی ئەمنی هەوڵیانداوە دوو گومانلێکراو دەستگیر بکەن کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە، بەڵام خۆیان رادەست نەکردووە و هێزەکە تەقەی لێکردوون کوژراون.

لەوبارەیەوە عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکردووە "لەنزیک گەڕەکی پەنجاعەلی خەلیەی سقوڕی هەواڵگری توانیان دوو تیرۆرست بکوژن کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، بەهۆی تەقەکردنی هێزەکەوە بۆمبەکان تەقیەوە و هەردووکیان کوژران".

هەر بەگوێرەی بەدواداچونەکانی نها، دوو چەکدارەکە لەسەر رێگەی پشتوێنەیی لەیلان – سلێمانی لەنێو ماتۆرسکیلێکی سێ تایە کوژراون کە یەکێکیان پشتوێنی بۆمبڕێژکراوی بەستووە. 
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.