کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم پەیامی مرۆڤدۆستانەی پێغەمبەرمان بكەینە بنەمای كاركردن

نها نیوز – هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی مەولووددا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستان و قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان. پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پێغەمبەرمان (د.خ) بكەینە بنەمای كاركردن و هەوڵەكانمان لەخزمەت چاكەی گشتی و خەڵكە خۆشەویستەكەمان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.