کوردستان

وادەی یەکەم باران بارین راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتایی ئەم ھەفتەیە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە ماوەی رۆژانی رابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە و لە زنجیرە چیاکانی ئەلبیش یەکەم بەفری ئەمساڵ باری".

دەشڵێت "لە سبەی دووشەمەوە 16/9/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە بەسەر دەریای ناوەراستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە لە ئەنجامدا لە سبەیەوە تا کۆتای ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 3 تا 5 پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزمتر ئەبێتەوە و کەشی فێنک و پایزەیی دەستپێدەکات".

ئاراس جەبار نوسیویەتی "لەئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایانە و بەردەوامی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی ھەینی 20/9/2024 لەئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەراست یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان کە خۆی ئەبینێتەوە لە نمە بارانی پچر پچر وە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک زیاتر ئەبێت و لەو ناوچانەدا پێشبینی بارینی بارانێکی رێژە مامناوەندیش ئەکرێت ، کاریگەری ئەم بارانە ماوەکەی کورت خایان ئەبێت و رۆژی شەمە 21/9/2024 کۆتای پێدێت".
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.