کوردستان

ڕاگەیەنراوێکی توند لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە


فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت "بەسەرسوڕمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەووە  دەرچووە  سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

لە ڕاگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی پارتی هاتووە "لەسالی ١٩٩٢ تادواین هەلبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەلبژاردنی نەبووە ، چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان".

ئەوەشخراوەتەڕوو " پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکریت بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو  لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت  ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت".

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق 

بەسەرسوڕمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەووە  دەرچووە  سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خالانەی خوارەوە دەکەینەوە :

١- پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای جەنابی سەرۆک بارزانی و لەبەهاری سالی ١٩٩١ لەگردبونەوەیەکی جەماوەری باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستوری و دیموکراسی لەرێگای هەلبژاردنەوە . 

٢- لەسالی ١٩٩٢ تادواین هەلبژاردن ،پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەلبژاردنی نەبووە ، چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان  .
٣- پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکریت بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو  لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت  ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت . 
٤- پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەڵ  هەڵبژاردن بووەو لەگەڵیشی دەبێت بەمەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و دوور بێت لەداڕشتنی پێش وەختەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی پارتی تێبینی نەتەوەیەکن و پارتی لەگەل هەلبژاردنێکی شەفاف و دوور لەدەست وەردانە .
٥- پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت  و ناکرێت پێکهاتەکان لە تورکمان و کلدو ئاشوری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لەپەرلەمانی کوردستان بێبەش بکرێن .

لەکۆتاییدا داوا دەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدریت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی و کۆمەڵگای نێودەولەتی و چاودێرانی دەولی چاکترو فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دوربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت .

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی عێراق .
 
2024-05-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.