کوردستان

گەیشت.. سبەینێ عێراق هەموو شتێک لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە نها نیوزی راگەیاند، سبەینێ حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لیژنەیەک پێکدەهێنێت لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هێزەکانی 70. دەشڵێت "پێکهێنانی لیژنەکە بۆ ئەوەیە راپۆرتێک ئامادە بکرێت بۆ زەرەر و زیانەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و ئەو درۆنەی داویەتی لە کێڵگەکە".

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلامانی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو لیژنەیە بە نها نیوز دەڵێت "حکومەتی عێراقی لیژنەیەکی لێکوڵینەوەی دروستکردووە لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هێزەکانی 70 بڕیارە سبەینێ رۆژی پێنج شەممە بێنە سلێمانی و لەوێشەوە بچنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر و وەکو لیژنەیەکی لێکوڵینەوە راپۆرتێک ئامادەبکەن و زەرەر و زیانەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و هەروەها ئەو درۆنەی داویەتی لە کێڵگەکە لەرووی ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن، پاشان راپۆرتێک دەدەنە حکومەتی عێراقی تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات".

سروە عەبدولواحید وتیشی "ئێمە دەزانین لایەنی ئەمنی ئەو کێڵگەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیە ئەستۆی خۆی، بەڵام بەشێکی لایەنە ئەمنیەکەی لەبەرئەوەی هاوسنورە لەگەڵ عێراق بەتایبەتی دووزخورماتوو پێویستە حکومەتی عێراقی لایەنی ئەمنی ئەو شوێنە بگرێتە ئەستۆی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "ئەو راپۆرتەیە بۆ ئەوەیە لەداهاتوودا حکومەتی عێراقی ئەو لێکۆڵینەوانە بکات بەمەبەستی پاراستنی ئەو کێڵگە غازییە واتە کێڵگەی کۆرمۆر.

کاتژمێر نزیكه‌ی 7ی ئێوارەی رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌، كۆگای گازی كۆندێنسەیت بە درۆن هێرشیكرایەسه‌ری و بەهۆیەوە چوار كارمەندی كۆمپانیاكە گیانیان لەدەستدا و هەشت كارمەندی تریش برینداربوون.

هاوکات كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر، رێژه‌ی 67%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.

ئ.ز 

 
2024-05-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.