وەرزش

به‌نزیمه‌ زیندانی ده‌كرێت


دادگای باڵای فه‌ره‌نسا ئه‌و داوایه‌ی كه‌ریم بێنزیمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ بۆ تانه‌لێدان له‌ بڕیاری تۆمه‌تباركردنی به‌ گێچه‌ڵكردن به‌ ماتیۆ ڤالبوینای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، پێشكه‌شی دادگا كرابوون.

ڤالبوینا له‌ ساڵی 2015 سكاڵایه‌كی له‌دژی بێنزیما له‌ دادگا تۆماركردبوو، به‌وه‌ تۆمه‌تباری كردبوو كه‌ داوای لێكردووه‌ 30 هه‌زار یۆرۆی پێبدات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی سێكسی ڤالبوینا بڵاونه‌كاته‌وه‌و له‌ناویببات.

پارێزه‌ری بێنزیما تانه‌ی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ دابوو كه‌ دژی بێنیزما پێشكه‌ش كرابوون، چونكه‌ یه‌كێك له‌ پیاوانی پۆلیس فێڵی له‌ تۆمه‌تباران كردبوو و خۆی به‌ نوێنه‌ری ڤالبوینا ناساندبوو.

دوای ئه‌وه‌ی تانه‌ڵێدانی بێنزیما ره‌تكرایه‌وه‌، ئێستا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌دژی بێنزیما و دوو له‌ هاوڕێیانی پێشكه‌شی دادگا كراون ده‌بنه‌ یاسایی و له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌ تاوانی گێچه‌ڵكردن به‌ ڤالبوینا دادگایی بكرێت.
2019-12-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.