ئابوری

لەبەغداوە کێشەیەکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشتەوە ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم ساڵێکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە وەردەگرێت کە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە میدکان دەڵێت "شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی هەرێم لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشتەوە کۆدەبنەوە و هەرێم سەرەڕای دواخستنی لیستە داوا دەکات مووچەی مانگی نۆش بەو لیسەتە بنێردرێت".

ناوبراو ئاشکراشی دەکات "هەرێم ئەمجارە گرفتێکی نوێی لە لیستی مووچەی مانگی هەشتدا دروست کردووە ئەویش لە ناوی ئەو مووچەخۆرانەیە لە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە".

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "ماوەی ساڵێکە هەرێم ناوی هەزاران موچەخۆری لە لیستی مووچەدا ناردوووە بۆ بەغدا و پارەی مووچەکەی وەرگرتوون بەبێ ئەوەی بەغدا بزانێت ئەم مووچەخۆرانە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە.
2024-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.