کوردستان

ئای کیو هەموو تۆمەتەکانی لەسەر کۆمپانیاکەی رەتکردەوە و سکاڵا تۆمار دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

کۆمپانیای ئای کیو ئاگادارییەکی توند لەبارەی ئەو تۆمەتانەوە بڵاودەکاتەوە کە گوایە کۆمپانیاکە چالاکی نایاسایی و گرێبەستی نوێی واژۆ نەکردووە و پارەی وەرگرتووە لە عێراق و، دەڵێت "ئەم دەنگۆ بێ بنەمایانە تەنها بەمەبەستی چەواشەکردنی خەڵک و لەکەدارکردنی ناوبانگی iQە".

کۆمپانیای ئای کیو لە ئاگادارییەکدا کە نێردراوە بۆ نها نیوز وەڵامی هەموو ئەو چەواشەکاریانە دەداتەوە کە دراونەتە پاڵ کۆمپانیاکە و تیایدا هاتووە "iQ ئاگاداری ئەو دەنگۆ نادروست و بێ بنەمایانەیە کە لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە دەربارەی ئێمە. ئەم تۆمەتانە بەهیچ شێوەیەک راست و دروست نین، وە ئێمە رێوشوێنی یاسایی دژی کەسانی بەرپرس دەگرینە بەر کە لە پشتی بڵاوکردنەوەی ئەم تۆمەتانەن".

ئەوەش هاتووە "ئەم بانگەشەیانە بەشێک بن لە هەڵمەتێکی گەورەتر بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمپانیاکەمان. هاوکات لەگەڵ ئەم تۆمەتانە، ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی و مەیدانی بەردەوام دەبینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون".

کۆمپانیاکە بەم جۆرەیە رونکردنەوەی زیاتر دەخاتە روو و دەڵێت "بۆمان گرنگە ئەم راستیانەی خوارەوە بۆ رای گشتی روون بکەینەوە:
 
1. iQ و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە، هەروەها iQ یان هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی حوکم نەدراون بە بەشداریکردن لە چالاکی نایاسایی، سەرەڕای تۆمەتەکانی پێشوو.

2. iQ نە هیچ گرێبەستێکی نوێی واژۆ نەکردووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی وە نە هیچ بڕە پارەیەکی وەرگرتووە لە حکومەتی فیدراڵ. لەراستیدا، ئێمە پارە دەدەین لەچوارچێوەی شێوازی هاوبەشکردنی داهات.

3. iQ مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010 سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت.

4. iQ Networks لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە، هەروەها هیچ پارەیەک قەرزدار نییە. ئەو دۆکیومێنتەی کە باسی لێدەکرێت (لیستی رەشی وەزارەت) هیچ راست و دروست نییە. 

ئای کیو لە ئاگاداریەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە "کاتێک ئەم کەمپەینە پڕ لە زانیاری هەڵەیە، وە بە بەڵگەی راست بەرپەرچ دەدرێتەوە، تۆمەتە بێ بنەماکان زیاتر دەبن و درێژە دەکێشن و روونیشە کە هیچ پەیوەندییان بەیەکەوە نییە. ئەم دەنگۆ بێ بنەمایانە تەنها بەمەبەستی چەواشەکردنی خەڵک و لەکەدارکردنی ناوبانگی iQە لە کاتێکدا iQ و عێراق ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە ناوچەکە و لەناوبردنی هەر قۆرخکارییەک.
 
ئەوەشی خستووەتە روو، iQ بەردەوامە لە دانانی ستانداردی پیشەسازی لە رێگەی دابینکردنی خێراترین و متمانەپێکراوترین ئینتەرنێت لە هەموو عێراق و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوچەکەدا. "ئێمە پێشوازی دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم تۆمەتانە".
 
کۆمپانیاکە وتوشیەتی "ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی چارەسەری پێشکەوتووی پەیوەندی بۆ بەشداربووانمان و فراوانکردنی توانا دیجیتاڵییەکانی عێراق. iQ پابەندە بە پێشکەشکردنی نایابترین.
 
2025-02-05
زیاتر...