هەواڵ

لەهەولێر سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

لەهەولێر بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو داواش لەهاووڵاتیان دەكرێت لەكاتی دروستبونی لافاودا پەیوەندی بەتیمەكانیان بەرگری شارستانیەوە بكرێت. 
موقەدەم كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە نهانیوزی وت "وەك لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامداوەو لەكۆبوونەوەكەشدا لایەنی كەشناسی ئامادەبوون، بۆ بەرگرتن لە هەر روداوێكی نەخوازارو كە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چاوەڕوان دەكرێت لەئەمڕۆوە دەستپێبكات".
وتیشی " وەك بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر 16 تیمان هەیەو سەرجەمیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو داواش لەهاووڵاتیان دەكەین لەحاڵەتی دروستبوونی لافاودا بەهەردوو ژمارە تەلەفونی (115و 125)ەوە پەیوەندیمان پێوەبكەن تا تیمەكانمان بەزوترین كات بەهانایانەوە بچن".
"ئەو گەڕەكانەی كە لەسەر رووی زەوی نزمن یان كەوتونە نزیك چەم و شیوەكان مەترسیان هەیە وەك لەرابردوودا بینیومانە، چونكە لەوناوچانە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دروستبوونی لافاو هەبێت" وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وای وت.

2024-02-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.