هەواڵ

پاسپۆرتی هه‌ولێر هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئاژانسی نها...

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن:-

* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ (مەخمور - گوێر - قەراج - کەرکووک ) لەگەڵ مامەڵەی (ونبوون - تێکچوون - کۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا).

* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحيەكان ) لەگەڵ ( شەقڵاوە - پیرمام - خەبات - کۆیە - دەشتی هەولێر - بنەسڵاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بە مەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.

* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران - قەزای رواندز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هەریر - ناحيەكانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.
2019-11-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.