هەواڵ

حكومه‌تی هه‌رێم پشتگیریی له‌ دانانی پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌كات

ئاژانسی نها..

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژانە بەبەهای ( 340 ملیۆن دینار) ئاو بەفیڕۆ دەڕەوات و پشتگیری بەردەوامبوونی پرۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ كۆی گشتی بریاری به‌رده‌وامبوونی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری ئاویان ده‌ركردو به‌ پێویستیان زانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكومەتی هه‌رێم كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی  بۆ بەكارهێنانی زیاتری كارەبا لە وەرزی زستان و زیادەڕۆیی بۆ سەرتۆڕی كارەباوە گەڕاندەوە.

داوا له‌ هاوڵاتییانیش كرا كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا به‌فیرۆدانی كاره‌باكه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتییان زیاتر بێت.

2019-11-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.