هەواڵ

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركرد

ئاژانسی نها..

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه‌ و راپۆرتی شاندی دانوستاندکار بۆ پرسی بودجەی فیدراڵ تاوتوی کرد، هاوکات پشتگیریی بەردەوامبونی بۆ پڕۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان راگەیاند و داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئاو بەفیڕۆ نەدەن. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە لە بەرامبەر دابینکردنی تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاوبەشی هەردولا، بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستاندکار سەردانی بەغدا بکا .  

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری  راپۆرتێکی  خستەڕوو، دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە رێکخستن و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، پێداچونەوەی تەرخانکراوی خەرجییەکان لە سەر بنەمای پێداویستی و کارە لە پێشینەکان.

ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی و ئابوری راسپارد کە ریکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی روتینی خەرجکردنی پێشینەی وەزارەتەکان بگرێتەبەر، بە جۆرێک ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن کار و پڕۆژەکانیان راپەڕێنن لە چوارچێوەی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانیان.


 

2019-11-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.