وهزارهتی دارایی ههوڵی دابینكردنی پارهی نهوتی ماڵان دهدات
ئاژانسی نها...
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردوە پارە بۆ کڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان دابین بکات و وەزارەتی داراییش لە هەوڵدایە.
عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە وسامانە سروشتییەکان، له ئهكاونتی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهاتی فهیسبووك نوسیویهتی، هەرێم پێویستی بە 258 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی سپی پێبدرێت، حکومەتی عێراق 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت و تا ئێستاش تەنیا 15 ملیۆن لیتر گەیشتووەتە هەرێم.
ئاماژهی بهوهشكردووه، تەنیا ناوچە شاخاوییەکانی پێویستیان بە 58 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆیە داویان کردووە حکومەت پارەی پێویست بۆ کڕینی نەوتی سپی دابین بکات.
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی دەشڵێت وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندون کە لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی پارەی پێوسیت بۆ کڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان
|