بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبۆوە
ئاژانسی نها...
بەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیانکرد لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و رایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق سەقامگیری زیاتر بەخۆوەببینێت پێویستە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ھەردوولادا بنیادبنرێتەوە و بەسەر کێشە و گرفتەکاندا زاڵبین و کاربکەین لە پێناو بە دامەزراوەییکردنی دامودەزگاکاندا.
هاوکات تەئکید لە کاری ھاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاری نێوان یەکێتیی و رەوتی حیکمە کرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەولێر و بەغدا و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات.
|