رۆژی دووشەممە و سێشەممە ئەو شوێنانە موچە وەردەگرت
ئاژانسی نها...
دابەشکردنی موچەی دەستە و وەزارەتەکانی حکومەتی هەریم بەردەوامە و بڕیارە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش موچەیچەند وەزارەتێک دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی نهای راگەیاند، رۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
|