کوردستان

شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەشێک لە شەقامی ٦٠ مەترسی ئەو پارێزگایە دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە 7.5.2024 بەمەبەستی کارکردن لە قۆناغی کۆتایی ئەندەر پاسی فاروق، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخؤشخانەی فاروق بە ئاراستەی نەخۆشخانەی هەرێم دادەخرێت.

بەپێی ئاگاداریەکەی شارەوانی سڵێمانی، شۆفێران دەتوانن رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن، کە ئەویش شەقامی لاوەکییە.

ئ.ز
2024-05-07
زیاتر...