زانیاریى ههستیار و مهترسیدار له بارهى كارگهكهى بهرههمهێنانى تلیاك و كریستاڵ لهسلێمانى ئاشكرادهكرێت
نها نیوز ـ ههواڵهكان
لە دوو رۆژی رابردوودا دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق، ئاشکراکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تلیاک و کریستاڵیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند و چەند کەسێکیان پەیوەندیدار بەو دۆسیەوە دەستگیرکرد، بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى ناوخۆى عێراقیش زانیاریی گرنگ ئاشكرادهكات.
کارگەکە لە گوندی ئاوباری نزیک قەزای دەربەندیخان بووە و لە ئۆپهراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کۆنتڕۆڵیان کردو كارگهكهیان لهناو برد.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ دەنگی ئەمریکا قسهیكردووه و وتوویهتى:"لە کارگەکەدا دەستگیرا بەسەر 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا و کارگەکەشمان لەناوبرد".
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتوویەتی:"لە سەربنەمای ئەو زانیاریانەی کە لە سوریاوە پێماندراوە، کارگەکەمان لەناوبردووە و چوار کەسیشمان دەستگیرکردووە".
کارگەکە لە نێو کێڵگەیەکی پەلەوەردا بووە و بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق، کارگەی بەرهەمێنانی کریستاڵ بووە، کە بە نهێنی کریستاڵ لەو کارگەیە بەرهەمهێنراوە و ڕەوانەی وڵاتان و ناوچەکانی عێراق کراوە.
به پێى زانیاریهكان، خاوەن کێڵگەکە کە کارگەکەی تێدابووە لەگەڵ سێ کەسی نزیکی دەستگیرکراون كه خاوەن کێڵگەکە لیوایەکی پێشمەرگەی خانەنیشینە.
کارگەکە سەرەتا لەلایەن چەند کەسێکی سورییەوە و بە ناوی کارگەی شامپۆوە دانراوە، یەکێک لەو کەسە سورییانە بە ناوی ئەبو ڕێکان لە وڵاتەکەی خۆی دەستگیرکراوە و زانیاری لەبارەی کارگەکەوە داوەتە دەزگای هەواڵگیری سوریا، ئەوانیش عێراقییان ئاگادارکردووەتهوهو دواجار هێز نێردراوەتە سەر کارگەکە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئەو هێزە هاوبەشەی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و سلێمانی کە چوونەتە سەر کارگەکە دوو ڕۆژ لە ناوچەکە ماونەتەوە و ناوچەکەیان پشکنیوە.
بەپێی زانیارییەکان کەلوپەلی کارگەکە بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و چوار دەستگیرکراوەکەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بهڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو کارگەیە و ئەوکەسانەی خاوەندارێتییان کردووە بڵاونەکردووەتەوە.
|