وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەری هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت
نها نیوز ـ ههواڵهكان
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردووە و هیچ بەڵگەیەک نەبووە کە سوتانى بازاڕەکە پەیوەندى بە کارەباوە هەبوبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەباى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کرد و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەکە هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.
شەوى ڕابردوو، بازاڕى قەیسەرى هەولێر ئاگرى گرت و زیاتر لە 370 دوکانى ناو قەیسەرییەکە سوتا و زیانى زۆرى بە بازاڕەکە و خاوەن دوکانەکان گەیاندووە.
|