ئابوری

وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، چاوەڕوانن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  ڕایگەیاند ئەگەر ئەمڕۆ بەغدا تاوەکو کاتژمێر 2 پارە بخاتە سەر هەژماری هەرێم ئەوا دوای 2 کاتژمێر خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە ماوەی 3 بۆ 4 ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا ئاشکرای کرد ، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9 بنێرێت و نەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 

2025-11-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.