بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقی.
ئەمرۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، یاسای ژمارە (56)ی ساڵی 2004ی خۆی، بەتایبەتی ماددەی 1/4/A، بە ڕونی ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی دراودا دیاری دەکات، لەوانەش سیاسەتی نرخی ئاڵوگۆڕ. لەو چوارچێوەیەشدا بانکەکە دوپاتی کردەوە کە هیچ نیازێکی نییە دەستکاری نرخی دیناری عێراقی بکات، هاوتەریب لەگەڵ ئامانجە سەرەکییەکەی کە دەستەبەرکردنی سەقامگیریی نرخەکانە، ئامانجێک کە لە ماوەی ڕابردودا بە سەرکەوتویی بەدیهاتوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە پشتگیریکردن لە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕکردن، کە بەهۆی ئاستی گونجاوی دراوی بیانی و یەدەگی زێڕەوە بەهێزتر دەبێت
ئهو ڕاگهیهندراوهی بانكی ناوهندی عێراق لهكاتێكدایه كه لهماوهی ڕابردودا باس له گۆڕانكاری له بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراق دهكرا
|