تەندروستی

قاوە خواردنەوە لە بەیانیاندا تەمەندرێژ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

توێژەرانی تەندروستی لە زانکۆکانی هارڤارد و تولان ئاشکرایان کردووە، خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی، بەو مەرجەی بەیانیان بخورێت.

 بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی کلینیکی مایۆ، کە ڕێکخراوێکە قاوە وەک ڕێجیمێک بۆ پاراستنی دڵ، قاوە دەخاتە لیستی ئەو کاتانەی لە ڕۆژدا دەخۆیتەوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەمەن درێژی هەیە.

لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری "هارت جۆرناڵ" بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی خواردنەوەی قاوەیان بۆ سەعاتەکانی بەیانی سنووردارکردووە، ئەگەری مردنیان کەمترە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەوانەی قاوەخۆری بەیانیان ئەگەری مردنیان بەهۆی هەر هۆکارێکەوە لەسەدا 16 کەمترە بەبەراورد بەو کەسانەی خۆیان لە قاوە بەدووردەگرن و ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە بەڕێژەی لەسەدا 31 کەمترە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، بڕی قاوە کاریگەری لەسەر ڕادەی سوودەکەی هەبووە، بەو پێیەی ئەو کەسانەی تەنها یەک کوپ قاوەیان خواردۆتەوە وا دیارە کەمترین ئاستی سودیان بەخۆیەوە بینیوە، لەکاتێکدا ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو بۆ سێ کوپ قاوە دەخۆنەوە، کاریگەری زیاتریان لەسەر دەردەکەوێت.

دکتۆر لو چی، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "ئەمە یەکەم توێژینەوەیە کە پشکنینی شێوازەکانی کاتی خواردنەوەی قاوە و دەرئەنجامە تەندروستییەکان دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆزینەوەکانیاان ئەوە دەردەخەن کە تەنها ئەوە نییە کە ئایا قاوە دەخۆیتەوە یان چەند دەخۆیتەوە، بەڵکو گرنگە ئەو کاتەی ڕۆژەکە دەیخۆیتەوە کە ئێمە بەزۆری ئامۆژگاری نادەین سەبارەت بە کاتی لە ڕێنماییە خۆراکییەکانماندا، بەڵام ڕەنگە پێویست بێت ئەمە لەبەرچاو بگرین بەردەوام بیت.

2025-02-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.