دڵتێکەڵهاتنی ناو ئۆتۆمبێل چییە؟
نها نیوز - هەواڵەکان
هەندێکەس کاتێک بە ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر، فڕۆکە یان کەشتی گەشتدەکەن، تووشی دڵتێکەڵهاتن دەبن و هەست بە گێژبوون دەکەن. ئەم دۆخە تاوەکو راددەیەکی زۆر باوە و نائاسوودەییەکی زۆر بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە ئەم حاڵەتەیان تووشدەبێت، هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە، هەروەها چارەسەر چیە؟
هۆکارەکانی دڵتێکهەڵهاتن کاتێک روودەدات کە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بەبەردەوامی هەمان جۆری جوڵە بکات، بەهۆی جوڵە بەردەوامەکانەوە گوێی ناوەوە بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کە چاوەکان دەیانبینن، ئاماژەی دەماری دەنێرێت بۆ مێشک، ئەم ئاماژە زۆر و جیاوازانە بە جۆرێک لە جۆرەکان سەریلێدەشێوێنن و تووشی نیشانەکانی دەکەن.
نیشانەکانیش بریتین لە، (سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن، نەخۆشکەوتن، سەرئێشە، هەستکردن بە سەرما، رەنگپەڕین و ئارەقکردنەوە).
هەرچی چارەسەریشە کە دەتوانرێت حاڵەتەکە کەمبکرێتەوە، ئەوەیە کە دەبێت جوڵە کەمبکرێتەوە، لەگەڵ دانیشتن لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل چونکە کەمتر هەست بە جووڵە دەکەێت، هەروەها سەیرکردنی یەک خاڵی جێگیر و دوور، بۆنموونە سەیرکردنی ئاسۆ و کردنەوەی جامی ئۆتۆمبێل و هەڵمژینی هەوای پاک
داخستنی چاوەکان و هەناسەدان بەهێواشی، پێویستە سەرنج لەسەر هەناسە بێت.
لەلایەکی دیکەشەوە نابێت کەسەکە کتێب بخوێنێتەوە یان سەیری فیلم بکات یان هیچ ئامێرێکی وەکو مۆبایل و تابلێت بەکاربهێنێت چونکە دەجوڵێن. هەروەها نابێت خواردنی تیژ و قوریش بخورێت لەگەڵ کهول.
|