لە ئیجە هەشت کەس خنکان
نها نیوز – هەواڵەکان
بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت و بەهۆیەوە هەشت كۆچبەر خنكان شەشیان منداڵن.
پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاند "لەئەنجامی نوقومبوونی بەلەمێك لە دەریای ئیجە هەشت كۆچبەر خنكان، كە دووانیان ژن و شەشیشیان منداڵ بوون".
یۆنان ئاشکراشیکرد "لەدوای نقومبوونی بەلەمەكە نزیكەی ٤٠ كۆچبەریش رزگاركراون و گەڕان بەدوای چارەنوسی كۆچبەرانی تریش بەردەوامە".
پاسەوانی كەناراوەكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان خستە روو "تائێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە و كۆچبەرە رزگاربووەكانیش گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی سامۆس.
|