جیهان

یەکێتی ئەوروپا 15 سزای نوێ بەسەر رووسیا دەسەپێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان
لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، یەکێتی ئەوروپا 15 سزای نوێ بەسەر رووسیا دەسەپێنێت. دەشڵێت ئەم سزایانە، مۆسکۆ لە بواری پیشەسازیدا گۆشەگیر دەکات.

جۆزێپ بۆڕێڵ، لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا 15 سزای نوێی ئامادەکردووە و بڕیارە بەمزووانە بەسەر رووسیادا بیسەپێنێت، بەشێوەیەک کە مۆسکۆ لە بواری پیشەسازیدا گۆشەگیر بکرێت و بەتەنیا بمێنێتەوە.

بۆڕێك ئەوەشی خستەڕوو، 75 هەزار سەربازی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت، لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەت دەگەڕێنەوە خاکی ئۆکرانیا و دژی رووسیا دەجەنگن .
 
2024-11-10
زیاتر...