جیهان

لە سووریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

نها نیوز – هەواڵەکان
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار، بنکەیەکی ئەمریکا لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومر لە گوندەکانی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج".

لەبارەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانەوە، سەرچاوەکە وتی "یەکێکیان لە نزیک ناوەندیی فەرماندەیی لە گوندی سەوز بەر بنکەکە کەوتووە، دوو مووشەکەکەی تریش لە دەوروبەری بنکەکە کەتوونەتە خوارەوە".

ئەوەش ئاشکرا کراوە "لەدوای هێرشە مووشەکییەکان زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەکە لێدراوە و فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سوڕاونەتەوە کە لە نێوان کێڵگەی ئەلعومر و شاری ئەلبولکەمال لە گوندی دێرەزوور درێژدەبێتەوە".
 
2024-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.