کوردستان

کێشە بۆ مووچە دروستبوو.. سودانی و تەیف سامی بەپەلە لەسەر ئەم پرسە هەرێم ئاگاداردەکەنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، داوای سەرجەم داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و، سودانیش داوای لێدەكات ئاستەنگ لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرامانبەرانی هەرێم دروست نەكات.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە گەلی كوردستان دەڵێت "تەیف سامی داوای سەرجەم داهاتی نانەوتی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەنوسراوێكی فەرمی رایگەیاندووە؛ هەرێم سەدا 50ی داهاتی نانەوتی تەسلیم كردووە و ئەوەش وادەكات كێشە بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست بێت.

سەرچاوەکەی حکومەتی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە "محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرای عێراق لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتەكەی قسەی كردووە و داوای لێكردووە ئاستەنگ و كێشە لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست نەكات.

سوودانی داواشی لە تەیف سامی کردووە کە حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مانگانە سەدا 50ی داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی عێراق دەكات، ئەوەش لەسەر بنچینەی رێككەوتنێكە لەنێوانیان.

هەر لەوبارەیەوە ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق هێمای بۆ ئەوە کردووە "تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هەشت نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كردووە و تیێدا داوای كردووە سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بكات و دواتر بەپێی یاسا نیوەی داهاتی گومرگ و فیدراڵییەكان تەسلیمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.