ئابوری

ئێستا گەیشت.. وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

وردبینیی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حەوت لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەستیپێکردووە و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت "لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی، بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند "لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، دارایی عێراق دەستی بە وردبینیی لیستی مووچە کردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی، بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.

دەشڵێت "نەک تەنیا بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەرکی وەزارەتی داراییە مانگانە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقیشدا بکات و پاش وردبینی بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت و ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە چارەسەربکرێت بە یەک میکانیزم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مانگانە مووچەکانیان پێدەدرێت.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.