هەلی کار

گەیشت.. وەزارەتی ناوخۆ دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، 10 پاسەوانی ئافرەت بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنن.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، وەزارەتەکە ناوخۆ 10 پاسەوانی ئافرەت بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە "خانمانی کۆیە ئەوانەی ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، بفەرموون لە ماوەی هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکانتان ڕەوانە بکەن.

کلیک لەم لینکە بکە

2024-07-24
زیاتر...
1
Copyright © All rights reserved.