هەلی کار

تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندنی راگەیاند

نها نیوز- هەواڵەكان

سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بۆ هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی سلێمانی 51 هەلی كار بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.
هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بە نهانیوزی وت "رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەشی نەبەكامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی سلێمانی بەڕێوەدەبات و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی  51 كارمەندە".
وتیشی " لەو ژمارەیە 20 هەلی كاریان بۆ پۆستی پەرستار لە بەشی نەبەكامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی فێركاری سلێمانییە"

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو "  31 هەلی كاریشیان بۆ پۆستی یاریدەدەری پەرستار لە بەشی نەبەكامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی و منداڵانی فێركاری سلێمانییە"

2024-02-19
زیاتر...
1